کۆمپانیاکان زانیاریی نوێ لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکەن کوردستان- عێراق

نوچە نێت

چەند کۆمپانیایەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنن، ئەگەرچی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەڵام بەرهەم هێنانی نەوتمان زیاد کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە (یەکی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، پلانی گەشەکردنی زیاتری ئەم کەرتە هەیە لە داهاتوودا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە داراییەکانی پێنج کۆمپانیای نەوتی گشتی کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، "بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە چارەکی دووەمی (2024) گەیشتووەتە (173) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کاتێکدا لە چارەکی پێشوودا (170) هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا".

بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی پێش ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئاداری (2023) )182,230( بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە چارەکی دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئەم ڕێژەیە بۆ(2000) بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بووەوە. 

کۆمپانیای نەوتی (DNO) ی نەرویجی لە سەرەتای (2023) وە بۆ یەکەمجار ڕایگەیاند، "پلانی فراوانکردنی کارەکانی هەیە لە هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی بەرهەمی نەوتی خاو لە چارەکی دووەمی (2024) دا (79,800) بەرمیل بووە".

هەروەها کۆمپانیای (Gulf Keystone) ڕایگەیاند، "لەگەڵ زیادبوونی بەرهەم هێنان و خواست، کارەکانمان زیاتر بووە، بەراورد بە (2023) لەمساڵدا بەرهەم هێنان زیادی کردووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین