نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل گووگڵی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکارهێناوە
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (31/ئاب/2024) ئاژانسی(ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، فیلیپ لازارینی، کۆمیسیاری گشتیی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ڕایگەیاند، "سەرکۆنەی هەڵمەتە جیاوازەکانی ئیسرائیل دەکەین، ئەم وڵاتە لە هەڵمەتەکانیدا زانیاری هەڵەی بڵاوکردووەتەوە و وەک چەک بەکاری هێناوە لە ماوەی جەنگی لەگەڵ غەزەدا".
ئەم بەرپرسە گوتیشی، "ئیسرائیل ڕێکلامەکانی گووگڵی بەکارهێناوە بە ئامانجی لاوازکردنی دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل ڕێگری کردووە لە بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بەخشین بە ئاژانسەکە بدەن و پاڵپشتیان بکەن، هەڵمەتی ناوزڕاندنی لە دژی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین بەکارهێناوە لە کاتێکدا ئاژانسەکە گەورەترین ڕێکخراوی مرۆییە کە وەڵامی قەیرانەکانی غەزە دەداتەوە، سەرەڕای زیان گەیاندن بە ناوبانگی ئاژانسەکە هەڵمەتەکە ژیانی کارمەندەکانی ئاژانسەکەشی خستووەتە مەترسییەوە".
لازارینی جەخت لەوە دەکاتەوە، "پێویستە ئەم هەوڵە ئەنقەستانە کۆتاییان پێ بهێندرێت، داوای لێکۆڵینەوە دەکەین، ئاشکرایە تۆرە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان سوود لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە وەردەگرن، پێویستی ئەم هەنگاوانە لە ڕێگەی یاسای توندەوە کۆتاییان پێ بهێندرێت".
ماوەیەکی زۆرە ئیسرائیل داوای داخستنی ئەم ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دەکات کە تایبەتە بە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی پەنابەرانی فەلەستینی، لە بەرامبەردا ئاژانسەکە دووپاتی دەکاتەوە، "کارەکانی بۆ پەنابەران بەردەوام دەبێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment