مێژووی سەرهەڵدانی ناكۆكییەكانی ئیمارات و ئیخوان موسلمین
نوچە نێت
وەرگێڕانی: هیوا جاسم
محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کە دوژمنایەتییەکی سەرسەختی لەگەڵ گروپە ئیسلامییە سیاسییەكان و بەتایبەتی ئیخوان موسلمین هەیە و بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەیان.
لە 10ی تەمموزی 2024، ئەبوزەبی وەرزێكی دیکەی ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە و بە ئامانجگرتنی ئیخوان موسلمینی دەست پێكردەوە.
بەپێی سەرچاوەكە، دادگای فیدڕالیی ئەبوزەبی بەهۆی دژایەتیی سیاسەتی بن زاید، لە کۆی زیندانیكردنی ٨٤ هاووڵاتی ئیماراتیی کە سزای جۆراوجۆری زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر 43 هاووڵاتییاندا سەپێندراون.
دواتر لە 2ی ئابی 2024، داواکاری گشتیی ئیمارات ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئیماڕاتدا، گروپێکی نهێنی نوێ دەرکەوتووە کە لەلایەن کەسانێکەوە کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و سەر بە ڕێکخراوی “بانگەواز بۆ چاکسازیی” پێکهێنراون، کە لقێکی ئیخوان موسلمینە.
سەبارەت بە وردەکارییەکانی لێکۆڵینەوەکان، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی WAMی ئیماڕاتیی، بڵاویکردووەتەوە کە دەزگای ئاسایشی دەوڵەت توانیوێتی بەدواداچوون بۆ کۆمەڵێک هەڵاتوو(ئۆپۆزسیۆن)ی میرنشینە جیاوازەکانی ئیماڕات بکات کە لە ساڵی 2013 بە غیابی سزایان بۆ دەرچووە.
هەروەها ئاسایشی دەوڵەت چاودێری خستووەتە سەر دوو گروپی ئەندامانی سەر بە ڕێکخراوی “بانگەواز بۆ چاکسازیی” کە لقێکی ئیخوان موسلمینە و لە دەرەوەی وڵات چالاكییان هەیە و دژی سیاسەتی دەوڵەتی ئیماڕات و محەممەد بن زایدیان كار دەكەن.
لە لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی ئیماڕات باس لەوە دەكرێت، كە ڕێکخراوە نوێیەکە(بانگەواز بۆ چاكسازیی) هاوپەیمانی لەگەڵ چەند گروپ و ڕێکخراوی دیکە بەستووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کەرتەكانی (ڕاگەیاندن و ئابووری و پەروەردەیی)یەوە کاریان لەگەڵدا بکات بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕێکخراوەکە و بەهێزکردنی ئامرازەکانی پاراستنی لە دەرەوەی وڵات و لۆبی دروستكردن بۆ فشارخستنە سەر حكومەتی ئیماڕات.
هەروەك دەزگای هەواڵیی WAM ئاماژەی پێكردووە، كە دەوڵەتێك لە چەندین بەرەوە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ئیسلامییە سیاسییەكان بەستووە و كاریان لەگەڵ دەكات و پارەداریان دەكات کە بەشێكی زۆریان لە شێوەی ڕێکخراوی خێرخوازیی یان فكریی و کەناڵەكانی ڕأگەیاندن دەبن.
دامەزراوەی کۆردۆبا کە لە ساڵی 2014ەوە لەلایەن ئیماڕاتەوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی پۆلێن کراوە، دامەزراوەیەکی فكرییە و لەلایەن یەكێك لە سەركردەكانی ئیخوان موسلیمین، بە ناوی ئەنەس ئەلتکریتی كە بیرمەندێكیی ئیسلامییە بەڕێوەدەبرێت..
تۆڕی هەواڵیی CNN لە 2ی ئابی ئەمساڵدا بڵاویکردەوە کە هۆکاری سەرەکیی گرتنەبەری ئەم هەنگاوانەی ئەم دواییەی ئیماڕات دژی ئیخوان موسلمین لە دەرەوەی وڵات ئەوەیە کە کۆمەڵێک لە ئەندامانی گروپەکە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ ڕێكخراوەكانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤەوە کردووە.
ئەمەش بۆ پێدانی زانیارییە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی سەرۆكی دەوڵەتی ئیماڕات بەرامبەر بە دەستگیرکراوەکانی ئۆپۆزسیۆن، کە بەشداربووە لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی نەرێنی دژی ناوبراو وەک سەرۆکی وڵات، بەپێی سەرچاوە ئەمەریکییەکە.
ئەمە هەوڵی یەکەمجار نەبووە کە حكومەتی ئیماڕات گروپی ئۆپۆزسیۆنی "بانگەواز بۆ چاکسازیی" لە بەریتانیا دەكاتە ئامانج، چونکە پێشتریش لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە فشاری خستووەتە سەر حکومەتە جیاوازەکانی بەریتانیا تاكو ئەو گروپە بە "تیرۆریستی" پۆلێن بکات، هەروەها لۆبی بەهێزی دروست كرد بۆ لە چالاكخستن و قەدەغەكردنی ڕێكخراوەكە.
هۆکارەکانی دوژمنایەتی
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیی لە 18ی تشرینی دووەمی 2022 ئاشکرای کردبوو، ئیمارات داوای لە بەریتانیا کردبوو کە بزووتنەوەی ئیخوان موسلمین لە هەموو ڕوویەکەوە قەدەغە و ئەندامەكانیان ڕادەست بکات، ئەگەرنا حكومەتی ئیماڕات ڕێككەوتنە بازرگانییە گەورەكانی لەگەڵ حكومەتی لەندەن هەڵدەوەشێنێتەوە.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، محەمەد بن زاید هەڕەشەی وەستاندنی گرێبەستەکانی بە بەهای ملیارەها لیرە و وەستاندنی وەبەرهێنان لە ناوخۆی بەریتانیا و بڕینی هاوکارییە ئەمنییەکان دەکات ئەگەر دەیڤید کامیرۆن ڕێوشوێن بەرامبەر ئیخوان موسلیمین نەگرێتەبەر.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، ڕاپۆرتە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی ئیمارات ئاماژە بەوە دەكەن کە ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین "ڕەگ و ڕیشەی" لە کۆمەڵگەی بەریتانیادا داكوتیوە و وەک "تابوری پێنجەم" و گرووپێکی "زیرەک" لە کاری نهێنی و لە بەرگی بزووتنەوەیەکی میانڕەودا خۆیان پیشان دەدەن.
فەرمانڕەوای میرنشینەکان هەمیشە ترسی لە سەرهەڵدانی ئیسلامییەکان هەبووە تەنانەت بەڵگەنامەکانی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویانکردەوە کە بن زاید بە ئاشکرا گلەیی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کردووە سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئەو گروپە بۆ گەیشتنە دەسەڵات لە میسر، لە ماوەی سەرۆکایەتی کۆچکردووی میسردا (لەو کاتەدا). ، محمد مورسی.
ماڵپەڕی (میدیا پارت)ی فەڕەنسیی لە 15ی نیسانی 2024 لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و سیخوڕیكردن بەسەر هاووڵاتییە بیانییەكان لەلایەن حكومەتی ئیماڕاتەوە بڵاویکردەوە، كە تیایدا حكومەتی ئەبوزەبی بە سیخوڕیکردن لەسەر ئەوروپییەکان بە بیانووی پشكنین و بەدواداچوون بە دوای ئەندامان و لایەنگرانی ئیخوان موسلمین ئاشکرا کرد.
ئاشکراشی کرد، کەیسەکە لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2020 ڕوویداوە، کاتێک حکومەتی ئیماراتی هاوکاری کۆمپانیایەکی سویسریی بەناوی (Alp Services) کە لە بواری هەواڵگریی تایبەتدا کاردەکات، بۆ سیخوڕیکردن بەسەر هەزاران ئەوروپی کە هەندێکیان بەڕەچەڵەک عەرەبن، بەناوی خۆیانەوە لە هەواڵگری ئیماراتی.
لە 8ی تەمموزی 2023، تۆڕی RTBF ی بەلجیکا بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن برۆکسل و پایتەختەکانی دیکەی ئەوروپا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئەبوزەبی لەڕێگەی کۆمپانیاکانی هەواڵگرییەوە، سیخوڕی بەسەر کەسایەتییە ئەوروپییەکان دەکات و ناوزڕاندنیان دەکات، لەگەڵ تۆمەتی ئەوەی کە ئەوان ئەندامی “ئیخوان موسلمین”ن. دواتر لەسەر ئەو بابەتە حكومەتی بەلجیكا بانگهێشتی باڵیۆزخانەی ئیماڕات دەكات و هۆشداری پێدەدرێت لەسەر ناوزڕاندن و سیخوڕیكردن بەسەر هاوڵاتییانی ئەوروپییەوە.
لەلایەكی دیكەوە لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 گۆڤاری (نیویۆرکەر)ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە كە ئیمارات بودجەی کەمپەینێکی دابینکردووە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەلپەوە سەرپەرشتی دەكرێت بۆ شێواندنی ناو و كەسایەتیی (ڕێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامیی جیهانیی (IRW) کە بنکەی سەرەكی لە بەریتانیایە و هەوڵیدا بەرپرسانی ڕێکخراوەکە بە ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین و ڕێكخستنەكانییەوە لە ئیماڕات گرێ بدات و تاوانباریان بكات.
ڕەگ و ڕێشەی دەستپێكردن و سەرهەڵدانی دوژمنایەتیی نێوان حكومەتی ئیماڕات و گروپە ئیسلامییەكان.
چیرۆکی پێکدادانی نێوان ڕیفۆرمخوازان و حكومەتی ئیمارات دەگەڕێتەوە بۆ ئازاری ساڵی 2011، کاتێک 133 كەسایەتیی کە ئەندامانی کۆمەڵەی ئیسلاحیان تێدابوو، واژۆیان لەسەر پڕۆژەیاسایەك کرد کە ئاراستەیشێخ خەلیفە بن زاید، سەرۆکی (ئەوکات) و ئەنجومەنی باڵای فیدراسیۆن کرابوو.
ئەوەی جێی سەرنج و هەڵوەستەبوو بەلای حكومەتی ئەبوزەبییەوە،
4 ڕێکخراوی پیشەیی لەو هەڵمەتەدا کە واژۆیان لەسەر داواکارییەکە کردبوو: کۆمەڵەی "یاساناسان، مامۆستایان، كۆمەڵەی كەلەپوور، و ئەندامانی فاکەڵتی زانکۆ"، و هەموو ئەم کۆمەڵانە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیخوان موسلمین ئاشكرا و ناسراو بوون.
ئەوەی نیگەرانی حکومەتی ئیماراتی هێنایە ئاراوە ئەوەیە کە ئەمە یەکەمجار بوو دوو گروپی جیاوازی ئۆپۆزسیۆن (لیبراڵ و ئیسلام)یی یەك بگرن و پێكەوە لە كارێكی سیاسیی گشتیی ئاوادا كاربكەن.
دوابەدوای ئەو داواکارییە، حكومەتی ئەبوزەبی بە توندوتیژترین شێوە كەوتە سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی لە مێژووی ئەو وڵاتەدا لەلایەن حکومەتەوە ئەنجامدرا.
لە کاتێکدا پاڵنەری ڕاستەوخۆی داواکارییەکە پێشنیارکردنی یاسایەک بوو کە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی فیدراڵی فراوانتر بکات و شێوازی هەڵبژاردنەکەی باشتر بکات.
لەو کاتەدا، لە مانگی تەمموزی 2012، دەسەڵاتدارانی ئیمارات هەڵمەتی دەستگیرکردنیان دژی کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و گشتییەکان، و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستپێکرد و بۆ ماوەی زیاتر لە 8 مانگ لە شوێنی نهێنیدا دەستبەسەریانی کرد.
پاشان داواکاری گشتیی، عەلی سالم ئەلتەنیجی، ڕایگەیاند: کە وڵات لەژێر هەڕەشەی ئەمنیدایە لەلایەن ئەم گروپەوە، کە پەیوەندییان لەگەڵ ڕێکخراوە بیانییەکان هەبووە و هەڵگری ئەجێندای دەرەکین.
ئەوان تۆمەتبار بوون بە ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی دەوڵەت و پێشێلکردنی ڕژێمی دەسەڵاتدار، بەبێ ئەوەی بەڵگەی ڕوون بۆ ئەو تۆمەتانە بخەنەڕوو.
لە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی 2013، دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی کران و تۆمەتبار کران بە پلاندانان بۆ کودەتایەک لە دژی بنەماڵەی دەسەڵاتدار.
پاشان سزای زیندانیکردنی بەکۆمەڵ بۆ 69 تۆمەتبار دەرچوو، بۆ ماوەی 7 بۆ 15 ساڵ لە نێو سزادراوەکاندا 8 ئیماراتیی هەبوون کە بە غیابی سزا دراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment