وەزارەتی بەرگریی چین: ئەمەریکا هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین ئاشکرای کرد، ئەمەریکا ئامانجییەتی لە ڕێگەی وزەی ئەتۆمییەوە جیهان بترسێنێت، هەڕەشە لە وڵاتانی جیهان بکات، هەژموونی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت.

ڕۆژی  شەممە (17/ئاب/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، جانگ شیاوگانگ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین ڕایگەیاند، "واشنتن دەیەوێت لە ڕێگەی وزەی ئەتۆمییەوە جیهان بترسێنێت، ئەمریکا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان کاتێک ئەگەری پێکدادانی ئەتۆمی هەیە. بەهۆی وزەی ئەتۆمییەوە بڕیاری نابەرپرسیارانە دەردەکەن".

جانگ ڕاشیگەیاند، :واشنتن و تۆکیۆ کارتی هەڕەشەی سەربازی وەک هەڕەشە بەکار دەهێنن، ئاشتی و سەقامگیریی جیهان لاواز دەکەن، ئەمریکا گەورەترین هەڕەشەی ئەتۆمییە بۆ سەر جیهان چونکە خاوەنی گەورەترین کۆگای ئەتۆمییە لە جیهاندا، سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە ڕێگە بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات".

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین جەختی لەوەش کردەوە، "بڕیار و کردەوەی نابەرپرسانەی ئەمەریکا مەترسی ئەتۆمی زیادکردووە، هەوڵەکانی بۆ پاراستنی هەژموونی و تۆقاندنی جیهان بە وزەی ئەتۆمی بەتەواوی ئاشکرا بووە".

ئەم گوتانەی ئەم بەرپرسەی چین لە کاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی تەمموز پاش کۆبوونەوەی بەرپرسانی بەرگری و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ژاپۆن پنتاگۆن ڕایگەیاند، "بڕیاری داوە ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ژاپۆن زیاد بکات".

تشرینی یەکەمی (2023) پنتاگۆن چینی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی کۆگا ئەتۆمییەکانی، کۆمیسیۆنی ستراتیژی کۆنگرێس داوای لە واشنتن کرد، "ئامادەکاری بکات بۆ جەنگ لەگەڵ پەکین و مۆسکۆ، دواتر لە هەمان مانگدا، ئەمەریکا پلانی خۆی بۆ پەرەپێدانی گەورەترین بۆمبی ئەتۆمی ڕاگەیاند".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین