ڕێژەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ژنان و کچان لە بەریتانیا لە بەرزبوونەوەدایە هەواڵ

نوچە نێت

پۆلیسی بەریتانیا هۆشداری دا کە ژنان و کچانی ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی توندوتیژی جیاواز دەبنەوە بە جۆرێک لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن تاوانی لەو جۆرە ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (15/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی پۆلیسی نیشتمانیی بەریتانیا و کۆلێژی پۆلیس بڵاوکراوەتەوە، "توندوتیژی دژی ژنان و کچان لە (2022) بۆ (2023) لە سەدا (20) تاوانە تۆمارکراوەکانن لە بەریتانیا و وێڵز".

ڕاپۆرتەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، "لە ماوەی ئاماژە پێکراودا لە هەر شەش حاڵەتی کوشتن لە ئینگلتەرا و وێڵز یەک حاڵەتی کوشتن پەیوەندی دار بووە بە توندوتیژیی خێزانی".

بەگوێرەی ئامارەکان، "ساڵانە لە هەر (12) ژنێک ئافرەتێک دەبێتە قوربانی تاوانی توندوتیژی جێندەری وەک دەستدرێژیکردن، بە دواکەوتنیان لە شوێنی جیاواز، هەراسانکردن و دەستدرێژی سێکسی بە تایبەت لە ڕێگەی تەکنەلۆجیاوە".

ساڵی ڕابردوو حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، "توندوتیژی دژی ژنان و کچان هەڕەشەیەکی نەتەوەییە بۆ سەر ئاسایشی گشتی، هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە کاری لە پێشینەیان بریتی بێت لە ناساندنی توندوتیژی دژی ژنان و کچان وەک تاوانی تیرۆر. هەزاران پۆلیس ڕاسپێردران بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی".

هەر بە گوێرەی ئامارەکانی ڕاپۆرتەکە، "لە (2019) بۆ (2022) ژمارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن بە رێژەی (25٪) زیادیکردووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین