دوو کچی تری ئێزدی GM دەستی داعش ڕزگار کران هەواڵ

نوچە نێت

بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی ڕایگەیاند، دوو کچی تری ئێزدی ڕزگار کران، گەڕانەوە نێو خێزانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی دووشەممە (12/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، حوسێن قائید، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕایگەیاند، "دوو کچی تری ئێزدی ڕزگار کران، ئەوان لە (2014) وە لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا بوون، یەکێکیان تەمەنی (10) ساڵە، ئەوەی تر تەمەنی (24) ساڵە".

بەڕێوەبەرەکە جەختی لەوەش کردەوە، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵە ماندوونەناسەکانی بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو ژن و منداڵانەی کە هێشتا ڕزگار نەکراون و لە دەستی داعش ماونەتەوە، پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت بۆ ڕفێندراوان ئۆپراسیۆنەکان بۆ ڕزکارکردنی ئەوان تەنها مرۆڤایەتییە و هیچ پلانێکی تری لە پشتەوە نییە".

دایکی یەکێک لە ڕزگارکراوەکان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بینینەوەی کچەکەی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "کچەکەی تەمەنی تەنها سێ مانگ بوو کاتێک ڕفێندرا لە (2014)، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێیە تا بە کچەکەی شاد ببێتەوە، سوپاس بۆ خودا و هەموو ئەو کەسانەی هەوڵیان دا، یارمەتی ئێمەی دا بۆ ڕزگارکردنی کچەکەم".

لە (3) ی ئابی(2014) چەکدارانی داعش شەنگالیان داگیر کرد، تاوانکاری زۆریان ئەنجام دا، ئێزدییەکانیان لەلایەن چەکدارانەوە کوژران، بریندار کران، ئاوارەبوون، کچان و ژنانیان ڕفێندرا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ڕزگارکردنیان، بەردەوام جەخت لە ڕزگارکردنی تەواوی ڕفێندراوان دەکاتەوە، شادبوونەوە و گەڕاندنەوەی کچان و ژنانی ئێزدی بۆ ناو کەسوکاریان تا ئێستاش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین