هێرش كرایە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە سووریا
نوچە نێت
ئەمرۆ شەممە (10/ئاب/2024) ماڵپەڕی ماڵپەڕی (ئاڕتی)یان راگەیاندووە، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر بنكەی خەراب جەیر لە دەوروبەری حەسەكە لە رۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە زیانەكان تاوەكوو ئێستا هیچ ئامارێكی فەرمی بڵاونەكراوەتەوە.
ئەو هێرشانە لە كاتێكدایە، پێشتر هێزەكانی ئەمەریكا لەو ناوچەیە پێگەی خۆیان بەهێز كردووە لە ناوچەی جەزیرەی سووری لە باكووری سووریا.
بەگوێرەی سەرچاوەكان چەندین فڕۆكە و پێداویستی سەربازیی بۆ ئەو ناوچەیە بردراوە، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی پاراستنی زاتری ئیسرائیل بووە، پێشتریش لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردبۆوە هێزەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاری لە ئیسرائیل بڵاوەپێدەكەن.
لە لایەكی دیكەوە (نۆرس پرێس) بڵاوی كردەوە، هێزەكانی نزیك لە رژێمی سووریا بۆردوومانی چەند ناوچەیەكیان لە رۆژهەڵاتی دێرزوركردووە، زیانی زۆریان بەر هاووڵاتیان گەیاندووە
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوی هەسەدە هاتووە، تا ئێستا بەهۆی بۆردوومانەكانی زیاتر لە (20) هاووڵاتی لە دێرزور برینداربوونە بەشێكی دانیشتوانیان ناوچەكەیان جێهێشتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment