وەزارەتى ناوخۆ: هیچ ئاوارەیەکى ئێزیدى لە زاخۆ کەمپى جێنەهێشتووە کوردستانی

نوچە نێت

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لە کەمپی ئاوارەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رەتى دەکاتەوە هیچ ئاوارەیەک کەمپى خۆى جێهێشتبێت.

ئەمڕۆ هەینى (نۆى ئاب/2024) ڕاگەیەندراوێک لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى هاتووە،"دوای بڵاوبوونەوەی هەندێ دەنگۆ و هەواڵی نادروست لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە بوونی حاڵەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپێک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوایە بە هۆی هەبوونی ترس کەمپەکە جێ دێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە شەنگال، ئێمە سەرجەم ئەو هەواڵە نادروست و دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە"

لە بەشێکى دیکە راگەیێندراوەکە هاتووە، ئەو هەواڵانە دژ بە بنەماکانی ڕاست و دروستیی گواستنەوەی زانیارییە لە کاری ڕۆژنامەوانین، لە هەمان کاتیش سەرجەم دانیشتووانی کەمپەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە وەکو لانکەی پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردن دەمێنێتەوە و ئامێزی گەورەی بۆ ئاوارەکان بە کراوەیی دێڵێتەوە، تا ئەو کاتەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، کەمپەکان شوێنی خەڵکی سڤیل و لێقەوماون و بە باشی پارێزراون، بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت سیمای پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبووردەیی ئەو شوێنانە بشێوێندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین