ئاسایشى هەرێم: دوو کارمەندمان لە ناوچەى قەرەداغ شەهید بوون
نوچە نێت
دەزگاى ئاسایشى هەرێم راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى هاتووە، لە رووبەڕووبوونەوەى چەند کەسێکى چەکدار مەبەستى دەرهێنان و بردنى شوێنەوارى (نەرامسن) دووکارمەندمان شەهید بوون.
ئەمڕۆ هەینى (نۆى ئاب/2024) دەزگاى ئاسایشى هەرێم راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى هاتووە،"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2024/8/9 کاتژمێر 5 لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوە و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی (دوو)کارمەندی ئاسایش.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، “لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.”
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment