ڕۆڵى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ناساندنی کۆمەڵکوژى ئێزدییەکان بە جینۆساید
وەرگێڕانی: سنور یاسین
پێشەکی
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ئاشکرای کرد، سەرۆک نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵ و کاریگەری هەبووە لە ناساندنی کۆمەڵکوژى ئێزدییەکان بە جینۆساید، بەردەوام هەوڵی داوە بۆ ئەوەی هەموو مافەکانی ئێزدییەکان دابین بکرێت، ڕفێندراوەکان بگەڕێندرێنەوە.
هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
حوسێن قائید، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگە مرۆییەکانی سەدەی بیست و یەک، کە بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجام درا لەلایەن چەکدارانی تیرۆریستی داعشەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز، بەڕێوەبەرەکە باسی ئەو کارەساتە مرۆییە بێ وێنەیەی کردووە کە لە (2014) ڕوویدا، کاتێک داعش هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر ئێزدییەکان لە شەنگال کە شوێنی خۆیان بوو، بووە هۆی کوژران، برینداربوون، ئاوارەبوونی ئێزدییەکان و ڕفاندنی هەزاران ژن و منداڵ.
حوسێن قائیدی، ستایشی تێڕوانینی ستراتیژی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەر زوو سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چڕ کردەوە لە پێناو ڕزگار کردنمی ڕفێندراوان، نووسینگەیەکی تایبەتی بۆ ڕفێندراوان دامەزراند، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە هەستیارە. بە دڵنیاییەوە داڕشتنی پلانێکی وا گشتگیر بۆ باشترکردنی دۆخی ئێزدییەکان، گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و ڕزگارکردنی ڕفێندراوان هەوڵی دیپلۆماسی چڕ، سیاسی، هەنگاوی تایبەتی سەرۆک بوو، سەرۆکی هەرێمی کقردستان خۆڕاگری ئێزدییەکانی وەک هێمایەک بۆ مرۆڤایەتی دەبینی، هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو ڕزگاربوویەک دەبێت وەک سیمبولی هێز و نوێبوونەوە بناسێندرێت و ڕێزیان لێ بگیرێت.
دیدی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە بناغە، کار و توانای کارکردنی نووسینگەی ڕفێندراوان، توانیمان سەرکەوتوانە چیرۆکی ئازارەکانی ئێزدییەکان بگۆڕین بۆ نموونەی سەرکەوتن و یارمەتیدەر بوو لە دووبارە تێکەڵبوونەوەی ڕفێندراوە ئازادکراوەکان لەگەڵ کۆمەڵگەدا. بەهۆی هەنگاو و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکە ئەمڕۆ دەبینین کە فرمێسکی خەم بە گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ڕفێندراوان گۆڕاوە بۆ فرمێسکی خۆشی، لەلایەن خێزانەکانیانەوە پێشوازیان لێدەکرێت کە ئەمە بێ هەوڵدان و کارکردن ئاسان ئەنجام نەدەدرا.
هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. بریتی بوون لە داکۆکیکردن لە دانپێدانان، بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی دژی ئێزدییەکان ئەنجام درا لە جیهان دا، پشتیوانیکردن لە ئاوەدانکردنەوە، نۆژەنکردنەوە، و پاراستنی شوێنە ئاینییە وێرانکراوەکان. بەردەوام پابەندبوونی تەواوی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ڕزگاربووان و بەردەوامبوون لە هەوڵەکان تا ئەو کاتەی هەموو ڕفێندراوان ئازاد دەکرێن.
ئەنجام
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان بەڵێنی بەردەوام بن لەسەر پابەندبوون بە کارکردنی هەمیشەیی لە ژێر ڕێنمایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو ڕزگاربووان پشتگیریی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان. داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەردەوام بن لە پشتیوانیکردن لە دۆزی ئێزدییەکان و دابینکردنی دادپەروەری بۆ قوربانیان. ئاشکرایە چیرۆکی ڕزگاربووانی ئێزدییەکان بووەتە سیمبولێکی جیهانی ئازایەتی و خۆڕاگریی مرۆڤ لە دژی چەوساندنەوە، تیرۆریستان، بەدەست هێنانی ماف، خەبات کردنی بەردەوامی دژی زوڵم و زۆرداری.
لە (3) ی ئابی (2014) ئێزدییەکان لەلەیەن تیرۆریستانی داعشەوە جینۆسایدیان بەرامبەر ئەنجام درا، بە کۆمەڵ کوژران، بریندار کران، ناوچەکەیان وێران کرا، ڕفێندران، ئاوارەبوون و ئازارێکی زۆریان بینی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەخێرایی ڕێوشوێنی گرتەبەر بۆ پشتیوانیکردنیان، بەهۆی نووسینگەی ڕفێندراوانەوە تا ئێستا (3,576) ڕفێندراوی ئێزدی ڕزگار کراون.
لە هەمان ساڵدا، نووسینگەکە (1,208) ژن، (1,070) منداڵی ڕزگار کرد، پاڵپشتی دارایی بۆ ئاوارەکان دابین کرد کە ژمارەیان نزیکەی (135,860) هاووڵاتیان لە کەمپەکان, (189,337)هاووڵاتیان لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment