نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات دەست بۆ چەکى ئەتۆمى نەبەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناڕاستەوخۆ داوایەک لە ئێران دەکات و دەڵێت، داوا لە وڵاتان دەکەین دەست بۆ چەکی ئەتۆمی نەبەن و ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزى نەبەن.

ڕۆژی سێشەممە (شەشی ئاب/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "چەکی ئەتۆمی مەترسی ڕاستەقینەیە لە هەموو کاتێکدا، لە ڕۆژانی ئێستاش دا ئەم مەترسییەی هەر ماوە".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند، "هیرۆشیما، جەنگی جیهانی دووەم مەترسییەکانی بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمیمانیان بۆ کردووە بە مێژوو، پێویستە ئەزموونیان لێوەربگرین".

گوتێرێز ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "ئێستا جارێکی تر هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لێدەدرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵ دەدات وانەکانی (1945) بە زیندوویی بمێنێتەوە".

بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان داواشی کرد، "پێویستە جیهان بەیەکەوە بوەستێت لە بەرامبەر ئەم هەنگاوانەدا، ئیدانەی ئەم ڕەفتارە قبووڵ نەکراوانە بکات، چارەسەری تر بدۆزرێتەوە لە جیاتی پەنا بردن بۆ چەک چونکە دەبێت چەک دانان زیندوو بکرێتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین