سێ وڵاتی زلهێز دۆخى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕۆژی یەکشەممە (چواری ئاب/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەرەنسا باسی لە، "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان و کەمکردنەوە ناکۆکییەکان کردووە".

کاربەدەستانی هەر سێ وڵاتەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە، "پێویستە گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم ببێتەوە، کۆتایی هێنان بە جەنگ و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەلایەن ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس پێویست و گرنگە".

ئەم گفتوگۆیانە لە کاتێکدایە دوای کوژرانی هەنییە گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیادیان کردووە، ئێران بەڵێنی داوە، "سزای تووندی ئیسرائیل بدات، وڵاتان هۆشداریان  داوە لە ئەگەری فراوانبوونی ململانێکان و پەرەسەندنی جەنگ".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین