ئەمەریکا داوایەک لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

لە دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا، ئەمەریکا داوا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات ڕێککەوتنی شەنگال جێبەجێ بکەن.

ڕۆژی یەکشەممە (چواری ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، "لە دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا، داوای لە بەغدا و هەولێر کرد ڕێکەوتنی شەنگال جێبەجێ بکەن".

ماتیو میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یادی قوربانیانی ئێزدی دەکەینەوە، ڕێز لە هێزی ڕزگاربووانی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، ئایین و باوەڕ دەکرێن، کورد، موسڵمان، مەسیحی و ئێزدی ڕووبەڕووی قوربانیدان بوونەتەوە".

میللەر دەشڵیت. "داعش هەزاران ئێزدی کوشت، کردنی بە کۆیلە. ژن و کچی ئێزدی بێسەروشوێن  کران، دوای دە ساڵ هێشتا دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەردەوامە. ڕزگاربووانی تاوانەکە تا ئەمڕۆش ئازاریان ماوە و برینەکانیان ساڕێژ نەکراوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە، "پشتیوانیمان بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی تووشی ئەم کارەساتە ترسناکە بوون نەگۆڕ و بەردەوام دەبێت، ئەرکی سەرشانی هەموومانە ڕێزیان لێبگرین، کۆمەڵگاکانیان بنیات بنێینەوە".

داواشی کرد، "یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی جێبەجێ بکرێت، تەواوی بڕگەکانی ئاسایش، ئاوەدانکردنەوە و کارگێڕی رێککەوتنی شەنگال (2020) جێبەجێ بکرێت و تەواوی مافەکانیان پێبدرێت".

(3) ی ئابی (2014) چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال، ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکان کوژران، بریندار کران، ئاوارە بوون، ژنان و کچانیان ڕفێندران و ناوچەکە وێران کرا، له (9) ی تشرینی یەکەمی (2020) بەغدا و هەولێر گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکانی شەنگال، بەڵام بەهۆی هۆکاری سیاسییەوە تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین