شاندێكی ئەمەركیا سەردانی ئێرانیان كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشكرای كردووە شاندێكی ئەمنی ئەمەریكا سەردانیی ئێرانی كردووە بە نێوەندگیری عمەان پەیامێكی هۆشداری هێوركردنەوەی دۆخی ناوچەكەی گەیاندۆتە بەرپرسانی ئێرانی

ئەمڕۆ یەكشممە (چواری ئاب/2024) ماڵپەڕی (جەریدەی كوێتی) بڵاوی كردەوە، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشكرای كردووە، شاندێكی ئەمەریكی  بە فڕۆكەیەكی تایبەت لە رێگەی توركیاوە سەردانی ئێرانیان كردووە.

سەبارەت بە كاتی سەردانەكە سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە ئەو شاندەی ئەمەریكا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانەكەیان كردووە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ رۆژێك لەدوای كوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس.

بەگوێرەی ئەو رۆژنامە كوێتییە بەرپرسانی ئەمەریكا و ئێران ماوەی دوو كاتژمێر كۆبووینەوە، پاشان بەرەو ئەنقەرە گەڕاینەوە، لەو سەردانە شاندی ئەمەریكا بە ئێرانییەكانیان راگەیاندووە، وڵاتەكەیان ئاگاداری كوژرانی ئیسماعیل هەنییە نەبووە.

شاندەكە ئەوەشیان بە ئێرانییەكان راگەیاندووە، جۆ بایدن لە مامەڵە تاكەڕەوییەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل نیگەرانە، هەبوونی لەسەر دەسەڵات خزمەت بە ئاسایش و ئاشتی جیهانی ناكات.

هەر لەو كۆبوونەوە ئەمەریكییەكان جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە، واشنتن نایەوێت لەگەڵ تاران بچێتە جەنگەوە، بەڵكوو دەیانەوێت ناكۆكییەكان لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكان چارەسەر بكەن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ پێشنیاری رێككەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.

بە ئەمەریكییەكان راشگەیاندووە، گەڕانەوەی تاران بۆ گفتوگۆكانی دۆسیەی ئەتۆمی زەبرێكی كوشندە دەبێت بۆ هاوپەیمی توندڕەوەكان لە ئیسرائیل.

هەر لەو كۆبوونەوە، ئەمەریكییەكان جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە ئەگەر ئێران هێرش نەكاتە سەر تەلئەبیب بەشێك لە سزاكانی سەری لادەدەن، بۆ ئەوەیە هەردوولا بگەنە رێككەوتن و تاوەكوو رێگری لە تەقینەوەی دۆخی ئەو ناوچەیە بكەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین