سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی ھاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ ھەینی (دووی ئاب/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی چلەی ھاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت، "جەژنی چلەی ھاوینی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بە گەرمی لە بەڕێزان میر و جڤاتی رووحانی و ھەموو ئێزدییان لە کوردستان، عێراق و جیھان پیرۆز دەکەم. ھیوادارم جەژنێکی ئارام بەڕێبکەن."

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ کوردانی ئێزدی ئەوەش ھاتوووە، "لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە ھەموو ھاووڵاتییە ئێزدییەکانمان دڵنیا دەکەینەوە کە وەکو ھەمیشە ھاوکار و پارێزەر و پشتیوانی ماف و داخوازییەکانیان دەبین و ھەرچییەک لە دەستمان بێت، لە ھەر بوارێکدا بێت، خزمەتیان دەکەین." 

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: 

جەژنا چلێ ھاڤینێ یا خوشک و برایێن مە یێن ئێزدی، ب گەرمی ل ڕێزداران میر و جڤاتا ڕووحانی و ھەمی ئێزدییان ل کوردستانێ و عێراقێ و ل ھەر جھەکێ جیھانێ بن، پیرۆز دکەم. ھیڤیدارم جەژنەکا ئارام و تەنا دەرباز بکەن.

د ڤێ ھەلکەفتنێدا جارەکا دی ھەمی وەلاتی یێن خۆ یێن ئێزدی پشتڕاست دکەین کو وەکی ھەرتم دێ ھاریکار و پارێزڤان و پشتەڤانێن ماف و داخوازی یێن وان بین و چ ژ مە بێت دێ د ھەر واریدا خزمەتا وان کەین.

جەژن ل ھەمیا پیرۆز بیت، ھەرسال ب خێر و خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ

2-8-2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین