بلینکن: ئەمەریکا دەستی نەبووە لە کوشتنی سەرکردەی حەماس عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەمان دەستی نەبووە لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، پێشوەختە ئاگاداری رووداوەکە نەبوونە.

ڕۆژی چوارشەممە (31/تەمموز/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "واشنتن ئاگاداری کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرکردەی حەماس نەبووە".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی، "لە ماوەی کارکردنمدا دەمەوێت هەرگیز پێشبینی رووداوێک بە رووداوێکی تر نەکەم، پێشبینی کردن ئاسان نییە، ئاگربەست بۆ جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس گرنگە".

ڕۆژی چوارشەممە (2024/7/31) حەماس ڕایگەیاند، "ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسییان لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل لە تارانی پایتەختی ئێران کوژراوە، رووداوەکەیان بە هێرشی ناپاکی زایۆنییەکان وەسف کرد".

دواتر سوپای پاسداران، "پشتڕاستی هێرشەکەیان کردەوە"، تا ئێستا ئیسرائیل هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین