سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە وەزیرەكانی كردووە لێدوان لەسەر كوشتنی ئیسماعیل هەنیە نەدەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ تەمموز/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، لە راگەیێندراوەكەی بزووتنەوەی حەماس هاتووە، ئیسماعیل هەنییە خۆی پاسەوانێكی لە شوێنی مانەوەیان لە ئێران كوژراون، هەر سەبارەت بەو كوشتنە سامی ئەبوو زورهری بەپرس لە بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، كوژانی هەینە دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات و ئامانجەكان ناپێكێت.
لە لایەكی دیكەوە سوپای پاسداران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی كوشتنی ئەو رووداوە دەست پێكردووە و لە داهاتوو ئەنجامەكەی بڵاودەكەنەوە.
سەبارەت بە هەڵوێستی ئیسرائیل، بەگوێرەی پەیامنێری ماڵپەڕی حوڕە لە قوددس نووسینگەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە وەزیرەكان كردووە باس لە كوشتنی هەنییە نەكەن.
پێچەوانەی ئەو داوای سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل عەمیحای ئیلیاهو، وەزیری كلتووری ئیسرائیلی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیوویەتی، ئەوە رێگە درووستەكەیە بۆ پاكردنەوەی جیهان لەوانە.
ئەو وەزیرەی ئیسرائیل رێككەوتنی ئاشتی بە خۆدانەدەست ناودەبات، دەشڵێت، "ئەو دەستە پۆڵاینەی گورزیان لێ دەوەشنێت، ئەوە پەلكێشیان دەكات لە بۆ ئاشتی و كەمێك ئارامی و بەهێزكردنەوەی تواناكانمان بۆ ژیان بە ئاشتی لەگەڵ ئەوانەی خواستی ئاشتیان هەیە پێ دەداتەوە."
هەر سەبارەت بە كوشتنی هەنیە، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی ئاماژە بەوە دەكات، كوشتنی هەنییە لە ناو دڵی تاران لە كاتژمێر دووی شەو لەگەڵ پاسەوانێكی چالاكییەكی دراماتیكی بووە."
دوێنێ سێشەممە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس بە مەبەستی بەشداری لە ڕێورەسمی سوێندخواردنی مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری نوێی ئێران سەردانی تارانی كرد، شەوی رابردوو خۆی و پاسەوانێكی لە شوێنی مانەوەیان كوژران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment