لە عێراق دژی زوو بە شوودانی کچان خۆپیشاندان ئەنجام درا هەواڵ

نوچەنێت

سەدان ژنی عێراقی لە سەر شەقامەکانی بەغدا ناڕەزاییان دەربڕی دژی هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی وڵاتەکە، خۆپیشاندەران بە هەموو شێوەیەک زوو بە شوودانی کچانیان ڕەتکردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (28/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "دژی یاسای پێشنیازکراوی هاوسەرگیریی منداڵان، ژنان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، زوو بە شوودانی کچانیان ڕەتکردەوە". 

خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەوە، دروشمی جیا جیایان بەرز کردبۆوە وەک، "نەخێر بۆ هاوسەرگیری منداڵان، سەردەمی بووکی منداڵ بەسەرچووە، خۆپیشاندەران ئیدانەی هەموارکردنی یاسای (88) ی ساڵی (1959) یان کرد چونکە پێیان وایە دژی مافەکانی ئافرەتانە".

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق هۆشداری دا دەربارەی یاسا پێشنیارکراوەکە، جەختی لەوە کردەوە، "یاساکە شەرعییەت دەدات بە هاوسەرگیرییەک کە لە دەرەوەی دادگا و لەلایەن مامۆستایانی ئاینییەوە ئەنجام دەدرێت، دواتر دەبێتە هۆی زیادبوونی نەخۆشی بۆماوەیی، کەموکوڕی لە دایکبوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی".

عەبدولستار عەبدولجەبار، شارەزایەکی ئاینییە و ڕەخنەی لە هەموارکردنەوەی پێشنیارکراوەکان گرت، "پەرلەمانتارانی هەندێک لایەنی بەوە تۆمەتبار کرد کە ئەم بابەتە بۆ دەستکەوتی سیاسی بەکاردەهێنن".

سەرەڕای ئەوەی دانیشتنەکەی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە یاسای باری کەسێتی و لێبووردنی گشتی بەهۆی ناکۆکی نێوان پەرلەمانتاران دواخراوە، بەڵام ژنان بەردەوان لە فشارەکان دژی هەموارکردنەوەی یاساکە بە شوودانی کچان لە تەمەنێکی بچووکدا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین