لێكۆڵەرێكی سیاسی: گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ كاریگەری لەسەر دۆخی عێراق دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مەجاشع تەمیمی، لێكۆڵەری سیاسی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ترسێكی سیاسی و حكومی لە عێراق هەیە لەسەر گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا و كاندیدی كۆمارییەكان، لە ئێستاوە ئامادەسازی ئەو دۆخە نوێیە بگرێت.

رۆژی شەممە (27/ تەمموز/ 2024) ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) بڵاوی كردەوە، مەجاشع تەمیمی دەڵێت، "گەرانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی عێراق تووشی ئیحراجییەكی گەورە دەبێت، بەتایبەتیش سەرۆك وەزیرانی عێراق، چونكە ئەگەر هەیە لەگەڵ گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بە دەسەڵات رێكاری نوێ بەسەر بانكی ناوەندی عێراق بچەسپێنێت، ئەوەش لە كاتێكدا دەبێت گرووپە چەكدارەكانی عێراقی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بە ئامانج بگرن.

ئەو لێكۆڵەرە سیاسییە ئاماژە بەوەش دەكات، ترەمپ كەسایەتییەكە لەسەر یەك هەڵوێست جێگیر نییە، بڕیاری لە ناكاوی زۆرە، ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەبێت، بۆیە محەمەد شیاع سوودانی لە داهاتوو رووبەڕووی بڕیاری قوورس دەبێتەوە.

ئەو لێكۆڵەرە سیاسییە بە پێویستی دەزانێت سوودانی رێكاری پێویست بگرێتەبەر و ستراتیژیەتێكی روون و دیاریكراو دانبێت، راوێژكاری بەتوانا بۆ چارەسەركردنی گۆڕانكارییە لەناكاوەكانی ترەمپ دیاری بكات لە كاتی گەیشتن بۆ دەربازبوون لەو ئیحراجیەی كە سوودی بەهۆی سزاكانی دەخرێتە سەر ئێران و سووریا.

تەممیی دەشڵێت، ترەمپ كەسایەتییەكی ئاسایی نییە، پێویستی بە پلانێكی درێژ و نەرمە بۆ چارەسەركردنی هەڵوێستە لەناكاو و چاوەڕواننەكراوەكانی.سەبارەت بە كاریگەرییەكانیش عێراق زیانمەندترین دەبێت لە سیاسەتە توندەكانی ترەمپ بەرانبەر ئێران و سووریا و تەنانەت رووسیا و چین، بۆیە لە ئەنجامدا عێراق دەكەوێتە بەردەم فشاری دیپلۆماسی گەورە، مادام هیچ نەرمینواندنێكی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەكانی ترەمپ نەبێت.

ئەو لێكۆڵەرە دەشڵێت، بۆیە پێموایە هاتنی مەسعوود پزیكشیان، كاندیدی ریفۆرمخوازەكانی ئێران سەركەوت، ئەوە پلانێكی پێشوەختەی دەسەڵاتدارانی ئێرانە بۆ چارەسەركردنی فشارەكانی ئەمەریكا لە داهاتوو، ئەوەش پێویستی بە بوونی نەرمی عێراق و ئامادەسازییە بۆ قۆناغی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە كاتی گەیشتنی بە دەسەڵات.

دۆناڵد ترەمپ لە (2016 تاوەكوو 2020) سەرۆكی ئەمەریكا بوو، ئێستا جارێكی دیكە كاندیدی كۆمارییەكانە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین