لە كەركوك تەقە لە بارەگای پارتی و یەكێتی دەكرێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (27/تەمموز/2024) محەممەد عوسمان، بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "بەگوێرەی ئەزموونمان، گوللـەکان گوللـەی کڵاشینکۆڤ نین و گەورەترن."
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاشكرای كرد، "دوای رووداوەکە چووینە ئەو شوێنەی تەقەی لێوە کرابوو. ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ لە شۆستەکەی داوە و تێکچووە و جێهێڵدراوە، کە پێدەچێت تەقەکەرەکان بەکاریان هێنابێت."
هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کرا. ئارام جەباری، کارگێری لقەکە راگەیاند، "لە پشتی بارەگای لقەوە دەستڕێژ لە بارەگاکە کرا و پاسەوانەکانیش دەستبەجێ وەڵامیان دایەوە. تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی نەبووە."
بەگوێرەی قسەی ئەو بەرپرسەی پارتی دیموكراتی كوردستان، تەقەکەرەکان پیادەبوون و دواوی رووداوەکە هەڵاتوون.
سەبارەت بە هەبوونی پەیوەندی لە نێوان ئەو دوو هێرشە تاوەكوو ئێستا پۆلیس و لایەنە ئەمنییەکانی کەرکووک هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو رووداوانەوە بڵاونەکردووەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment