سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یانەی دهۆك دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنیان بۆ جامی کەنداو، لە بەشێكی پەیامەكەی دەڵێت، "بە گەرمی و لە دڵەوە" پیرۆزباییتان لێ دەكەم.

شەوی رابردوو (23/ تەمموز/ 2024) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بە بۆنەی سەركەوتنی یانەی دهۆك بڵاوكردەوە، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوادارم یانەی دهۆک بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا دەستخۆشی لە یاریزانان، سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی یانەی دهۆک کرد و دەڵێت: "هەربژین".

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بەو سەركەوتنە لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی بۆ یاریزانانی دهۆك دەڵێت، "ئەم سەرکەوتنە جێگەی دڵخۆشیی هەموومانە"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین