پێشهاتە نوێیەکانی ئەمەریکا کاریگەری لەسەر نرخی نەوت نەکردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەهۆی بوونی ڕێژەی پێویستی خستنەڕووی نەوت و کەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە، زیادبوونێکی ئەوتۆى بەخۆیەوە نەبینی.

ڕۆژی سێشەممە (23/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە (82.42) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. نرخی نەوتی خاوی تێکساسیش بە (78.38) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا".

پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، "بڕیارەکانی ئەمەریکا وەک کشانەوەی جۆ بایدن لە کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، کاریگەری نەکردە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بازرگانان بڕیارەکەیان پشتگوێ خستووە".

شیکەرەوەکانی مۆرگان ستانلی دەڵێن، "لە ئەگەری خستنەڕووی نەوت بەڕێژەیەک کە بەردەوام پێداویستییەکان پڕ بکاتەوە، یاخود زیادبوونی خستنەڕووی نەوت بە دڵنیاییەوە نرخی نەوت دادەبەزێت چونکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە پێویستی بەکاربەران و زۆربوونی خواست لەسەری".

بە گوێرەی ڕاپرسییەکی رۆیتەرز، "عەمبارەکانی نەوتی خاوی ئەمەریکا بە تێکڕای (2.5) ملیۆن بەرمیل دابەزیوە لەم هەفتەیەدا، عەمبارەکانی بەنزین نزیکەی (500) هەزار بەرمیل دادەبەزێت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین