دایک و منداڵێک گیانیان لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێ بوون لە سنوری ناحیەی کەسنەزان، ژن و منداڵێک لە نهۆمی هەشتەمی باڵە خانەیەک دەکەونە خوارەوە.

شەوی(22-23/تەموز/2024) ژنێک لەگەڵ منداڵەکەی لە باڵەخانەیەک لە کۆمەڵگەی نیشتەجێ بوونی (ئەتڵانتیک) دەکەونە خوارەوەو دەست بەجێ گیان لە دەست دەدەن. 

ئەتڵانتیک ستی، لە ناحیەی کەسنەزانە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی کۆیە  ھەولێر.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، گوتراوە" ژنەکە خۆی خۆی و منداڵەکەی فڕیداوەتەوە خوارەوەو کارەکە خۆکوژییە" بەڵام سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان گوتی "هاوسەری ئەم ژنە ڕایکردووەو هێشتا گوتەی لێ وەرنەگیراوە. بۆیە جارێ زانیاری تەواومان لەبەردەست نییە کە ئایا ڕووداوەکە چۆن بووە".

ژنەکە بە ڕەگەز عەرەبە، ماوەی پانزە ڕۆژ لە مەوپێش ژنێکی تری بە ڕەگەز عەرەب لە باڵەخانەیەک لە شاری هەولێر، کەوتە خوارەوەو گیانی لە دەستدا، تا ئێستاش باس لەوە دەکرێت کە " گومان دەکرێت هاوسەرەکەی فڕییدابێتە خوارەوە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین