هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کارگێڕیی وزەی ئەمەریکا، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ (409) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (21/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لە ڕاپۆرتی کارگێڕیی وزەی ئەمەریکادا هاتووە، "هەفتەی ڕابردوو هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە. ئەمەریکا بەردەوامە لە زیادکردنی ڕێژەی هاوردەکردنی نەوت لە وڵاتانی جیهانەوە".

کارگێڕیی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، "تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە هەشت وڵاتی سەرەکی لە هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە (6.004) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، (409) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە تێکڕای هاوردەکردن لە هەفتەی پێش بەرزبوونەوەکە (5.635) ملیۆن بەرمیل بووە".

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا (220) هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا".

هەفتەی رابردوو زۆرترین هاوردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا لە کەنەداوە بوو، کە "بە تێکڕای (4.418) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەو مەکسیک بوو بە ڕێژەی (388) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. دوای ئەوانیش هەریەکە لە سعودیە بە (394) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەرازیل بە (331) هەزار بەرمیل و نەیجیریا بە (164) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دێن".

لە داتاکانی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "ئەمەریکا (79) هەزار بەرمیل لە کۆڵۆمبیا، (50) هەزار بەرمیل نەوتی لە ئیکوادۆرەوە هاوردە کردووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین