ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پیاوێک لە پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان، هاوسەرەکەی دەکوژێت و دواتر هەوڵ دەدات خۆی بکوژێت.

پیاوێک بە ناوی (ئارام زراعی) لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنەکەی بە چەقۆ دەکوژێت، دوای ئەنجام دانی تاوانەکە هەوڵ دەدات خۆشی بکوژێت.

ژنەکە ناوی ( ئایدا حەیدەریان)ە، تەمەنی (31) ساڵە. دوای ئەوەی هاوسەرەکەی دەیکوژێت هەوڵی خۆکوشتن دەدات بەڵام دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ دەکەن. 

ئایدا حەیدەریان، فەرمانبەری دەرمانخانەی مانگی سووری سنە بووە. لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار لەلایەن بکوژەوە ھەڕەشەی لێکرابوو و ھێرش کرابووە سەری، تا ئێستا هۆکاری تاوانەکە نەزانراوە. 

لە ساڵی2023  لە ئێران،(19) ژن بە پاساوی پاراستنی نامووس لەلایەن کەسوکاریانەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین