جۆ بایدن تووشی كۆڕۆنا بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

كارین جان بییر، گوتەبێژی كۆشكی سپی، رایگاند، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە، دكتۆرەكەی دەڵێت، ئێستا خۆی كەرەنتینە كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/ تەمموز/ 2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی كردەوە، گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمەریكا تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوو، بەڵام تووشبوونەكەی سووكە.

كارین جان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئێستا بایدن خۆی كەرەنتینە كردووە، بەڵام بەردەوام دەبێت لە هەموو كارەكانی لەو ماوەیەدا.

كۆشكی سپی ئاماژە بەوەش دەكات، هەموو پێداویستییە پزیشكییەكان بە شێوەیەكی رێك بۆ دۆخی سەرۆكی ئەمەریكی ئامادەكراوە، كە لە كاتێدا ئەو لە كەرەنتینە بەردەوامە لە كارەكانی.

سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی بایدن، لە راگەیێندراوەكەی كۆشكی سپی هاتووە، دكتۆر كیڤن ئۆكۆنۆر، پزیشكی سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت، بایدن ئاماژەی هەڵامەتی لێ دەركەوتووە، لەگەڵ هەستی بە تەنگەنەفەسی كردووە، پاشان پشكنینی بۆ كراوە ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بووە، بۆیە بایدن خۆی كەرەنتینە كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین