ژنە ڕۆژنامەنووسێکی کورد زیندانی دەکرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە ڕۆژنامەنووسێکی کورد، دوای ساڵێک لە زیندانیکردنی ڕێگەی چاوپێکەوتن و قسەکردنی لەگەڵ خێزانەکەی لێ قەدەغەدەکرێت.

 پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد و چالاکوان، ماوەی ساڵێکە لە لایەن ئیتڵاعاتەوە لە زیندانی ئێڤین زیندانیکراوە. ماوەی پانزە ڕۆژە ڕێگەی چاوپێکەوتن بە خێزانەکەی نادرێت و ناهێڵن کەس بە تەلەفۆنیش قسەی لەگەڵ بکات.

پەخشان عەزیزی، لە سەرەتادا بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان لە ئێران، دەستگیرکرا. دواتر تۆمەتەکەی گۆڕدرا بۆ (بەغی) واتە ئەندامبوون لە گروپە دژبەرەکانی ئێران. پێشتریش بەهۆی هەڕەشەوە لە وڵاتی ئێرانەوە هاتبوو بۆ هەرێمی کوردستان، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ئێران. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین