هێزەكانی ئەمەریكا ئاماری هێرشە تیرۆرستییەكانی شەش مانگی رابردووی بڵاوكردەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (17/تەمموز/ 2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ داعش هێرشەكانی زیادكردووە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەی سەنتكۆم هاتووە، "زیادبوونی هێرشەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە، ئاماژە بۆ خۆڕێكخستنەوە لەدوای چەندین ساڵ دابەزین."
ناوەندی سوپای ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، لە پێناو تێكشكاندنی تواناكانی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە هێزەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هاوبەشەكانیان لە شەس مانگی یەكەمی ئەمساڵ (196) هێرشیان كردۆتە سەر ئەو رێكخراوە، (44) كەسیان لێ كوشتوون، هەروەها (166) كەسیان لێ دەستگیركردوون.
بەگوێرەی راگەێندراوەكە (137) ئۆپراسیۆن بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق بووە، توانیوانە (30) تیرۆرست بكوژن و (74)ی دیكەش دەستگیربكەن، لە سووریا (59) ئۆپراسیۆن بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات ئەنجامدراوە، (14) تیرۆرستیان كوشتووە و (92) تیرۆرستیان دەستگیر كردووە.
لەو ژمارەیە هەشت بەرپرسی باڵای داعش كوژراوە و (32) بەرپرسی دیكەیان لە عێراق و سووریا دەستگیركردووە، كە لەو سەركردانە بەشێكیان بەرپرس بوون لە دانانی پیلان بۆ چالاكی لە دەرەوەی سووریا و عێراق و مەشق و پڕچەكردنی ئەندامەكانیان.
سەبارەت بە كاریگەری كوژرانی ئەو كەسانەش سەنتكۆم دەڵێت، “لە كارخستن ئەو كەسانە لە پێگەی سەركردایەتی دەبێتە هۆی تێكشكانی توانای ئەو رێكخراوە لە دەرەوە لە ئەمەریكا و وڵاتانی هاوپەیمانی."
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگابوونەوەی داعش لە دوای هێرشەكانی رێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی عێراق و شام بۆ سەر مووسڵ ساڵی (2014) بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە لە عێراق و سووریا دامەزراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment