مەکتەبی سیاسیی پارتی: بە ئامانجگرتنى هەڤاڵان و کادیرانمان قبوڵکراو نییە کوردستانی

نوچەنێت

مەکتەبی سیاسیی پارتی تەقاندنەوەى ئۆتۆمبێلى بەرپرسى لقى (22)ـى گەرمیان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە ئامانجگرتنى هەڤاڵان و کادیرانمان قبوڵکراو نییە".

ئەمڕۆ سێشەممە (16/تەمموز/2024) مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا تەقاندنەوەى ئۆتۆمبێلى ئەکرەم ساڵح، بەرپرسى لقى (22)ـى پارتی لە گەرمیان ئیدانە دەکات و دەڵێت، "لێکۆڵینەوەى جددى لەو کردەوە نا مرۆڤانە و تیرۆرستیە بکەن و بکەرانی بۆ پارتیمان و ڕاى گشتى و خەڵکى کوردستان ئاشکرا بکەن".

مەکتەبی سیاسی پارتی دووپاتى دەکاتەوە، ئەو کارە تێکدەرانە کاریگەرى دەبێت بۆ سەر سەقامگیرى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان و "بە ئامانجگرتنى هەڤاڵان و کادیرانى پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێکەوە بێت قبوڵکراو نییە و ڕێگا نادەین تێکدەران بە مەرامەکانیان بگەن".

هەروەک دەشڵێت، "لە پێناو سەقامگیرى و ئاسایشى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکى خۆیان هەڵسن و بکەرانی کردەوە تیرۆرستیەکە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووى یاسا بکرێنەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین