سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێک ئاراستەى دۆناڵد ترەمپ دەکات کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/تەمموز/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا هێرشکردنەسەر سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا ئیدانە دەکات و دەڵێت، نابێت تووندوتیژی جێی لە سیاسەتی ئەمڕۆدا ببێتەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەبارەى هەوڵى تیرۆرکردنى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەمەریکا لە تۆڕى ئێکس پەیامێکى بڵاوکردەوە و نووسیویەتى، زۆر دڵگرانم بە هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. بەکارهێنانی تووندوتیژی لە یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکاندا، سەرکۆنە دەکەم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، پێویستە شوێنی تووندوتیژی لە سیاسەتی ئەمڕۆدا نەبێتەوە. دڵم لای سەرۆک ترەمپ، خێزانەکەی و هەموو قوربانیانی ئەم هێرشەیە.

ڕۆژى شەممە (13-7-2024) لە سنوورى ویلایەتی پەنسیلڤانیا، لەکاتى بانگەشەکردنى هەڵبژاردن، گەنجێکى تەمەن (20) ساڵان تەقەى لە ترەمپ کرد و گوللـەیەک بەر گوێی کەوت، ڕاستەوخۆ دواى ڕووداوەکە، گەنجە لەلایەن هێزە ئەمنییەوەکانەوە کوژرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین