بەشێکى دیکەى شایستە داراییەکانى گەنمى جووتیارانى هەرێم نێردرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ڕۆژى شەممە (13/تەمموز/2024) نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا بەشێکى دیکەى لە شایستە داراییەکانى جووتیارانى هەرێمى نارد و ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنى دەکرێت.

سەبارەت بە بڕى پارەکە بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەغدا چەکێکى (10) ملیاری دینارى وەک بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ هەرێمی كوردستان نارد کە بڕەکەی (10) ملیار دینارە.

لەبارەى کاتى دابەشکردنى مووچەى ئەو بڕە پارەیە بەسەر جووتیاران، ئاماژەى بەوەشکرد، لەم هەفتەیە هەوڵدەدەن دابەشى بکەن، کە کۆی گشتیی ئەو پارەیەی تاوەکو ئێستا بۆ گەنمی ئەمساڵ جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردراوە دەگاتە (70) ملیار دینار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین