کەشناسى هەرێم: پلەى گەرما لە حاجى ئۆمەران 33 پلەیە کوردستانی

نوچە نێت

فەرمانگەى کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوى کردەوە، رەوشى کەشوهەواى شارەکانى کوردستانى بڵاوکردەوە، نزمترین ناوچە حاجى ئۆمەرانە پلەکەى (33) پلەیە.

ئەمڕۆ هەینى (12/تەمموز/ 2024) كەشناسى رەوشى کەشوهەواى بڵاوکردەوە، کە ئەمڕۆ هەینى  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکى سووک بەتایبەتى لەپارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانى باشوری هەرێم.

سەبارەت بە پلەکانى گەرماش کەشناسى نووسیویەتى، پلەکانی گەرما  لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .بەڵام لەپارێزگاى کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان کەمێک نزمتر دەبێتەوە .

کەشناسى ئاماژە بەوەش دەکات: خێراى با / لەسەرخۆ (15 – 20 )کم/ک.

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .

مەوداى بینین / ( 8 – 9 ) کم.

سبەی شەممە 13- 07- 2024

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم .

پلەکانی گەرما /کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ڕیژەى (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

خێراى با / لەسەرخۆ (15 – 20 )کم/ک.

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا.

مەوداى بینین / ( 8– 9 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45

سلێمانی : 41

دهۆک : 43

کەرکوک : 45

هەڵەبجە : 44

زاخۆ : 42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 33

گەرمیان : 46

بەشى پێشبینى / 12- 07- 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین