لیژنەى بەدواداچوونى بەندەرەکان لە پەرلەمانى عێراق گەندەڵیەکى گەورە ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

یاسر حوسێنى، سەرۆکى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە گومانى گەندەڵی لە بەندەرەکانى عێراق رایگەیاند، ئەو کارەى کردوومانە گرنگترین لێکۆڵینەوەى پەرلەمانییە بۆ پارێزگارى لە سامانى عێراقییەکان لە میانەى دەستبردن بۆ دۆسیەى هەستیار و مەترسیدارە، دەرکەوتووە (20) ترليۆن بەفیڕۆدراوە. 

ئەمرۆ هەینى (12/ تەممووز/ 2024) ماڵپەڕى (بغداد تودەى) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە گەندەڵى بەندەرەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە ئەنجامى بەدواداچوونمان پێشێلى گەورەى دارایى و ئیدارى تۆمارکراوە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، "لێکۆڵینەوەکان لە گومانى گەندەڵى ئیدارى و دارایى لە بەندەرەکان بەردەوامە، سەرەڕاى فشارە سیاسى و حکومییەکان بۆ بەربەست دروستکردن لەبەردەم کاری لیژنەکە، بەگوێرەى توانا کارەکانمان دەکەین."

حوسێنى باس لەوەدەکات، (20) ترلیۆن دینارى عێراق بە فێڕۆدراوە، ئەوەش گومان نییە، بەڵکوو راستییە و بەڵگەى زۆر لەسەر گرێبەستەکان هەیە کە لایەنە سیاسییە گەندەکان گرەویان لەسەر سامانى وڵات کردووە، جگە لەوەش فشارى زۆر هەیە کە دەیەوێت گەندەڵییەکان لە بەندەرەکان بەردەوام بێت.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، ئەو لێکۆڵینەوە لە بەندەرى بەسڕە مەترسیدارترین و گرنگترین هەنگاوى بوێرانەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، هەرئەوەشە واى کردووە ناوى بنێن پارێزگارى لە سامانى گشتى و راگرتنى بەفیڕۆدانى سامانى عێراق.

لە مانگى نیسانى ئەمساڵ ئەنجوومەنى نوێنەران لیژنەیەکى بەسەرۆکایەتى یاسر حوسێنى بۆ بەدواداچوون لە گەندەڵی بەندەرەکانى عێراق پێهێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین