سەرۆککۆماری نوێ ئێران نامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس دەکات ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە پەیامێکدا بۆ بزووتنەوەی حەماس، جەخت لە ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی لە پشتیوانی فەلەستین دەکاتەوە. هەروەها شەڕی دژی ئیسرائیلیان بە "ئەرکی ئیسلامی" خۆی ناودەبات.

رۆژی پێنجشەممە (11/تەمموز/2024) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، جەختی لە پشتیوانی لە فەلەستین لە چوارچێوەی ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەکاتەوە.

سەرۆک کۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئێران، کە لەبەرەی ریفۆرمخوازەکانە، جگە لە ستایشی بەرەی خۆڕاگری فەلەستین، شەڕی دژی ئیسرائیلیان بە "ئەرکی ئیسلامی" خۆی ناوبردووە.

پێشتر مەسعوود پزشکیان لە نامەیەکی جیادا بۆ حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و بەشار ئەسەد، سەرۆکی کۆماری سووریا، لەسەر "پاڵپشتی کردنی خۆڕاگری لە ناوچەکە بە پێی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی" جەختی کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین