دنیا عادل ئازاد کرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو خانمە پزیشک (دنیا عادل) دەستگیردەکرێت، بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ ئازادکراوە.

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ( 11/تەمموز/2024) خانمە پزیشک دنیا عادل، لە لایەن هێزێکەوە  بەبیانوی لێکۆڵینەوە لە ماڵەی خۆی دەبرێت، ئەمڕۆ ئازادکراوە.

beپێی لێدوانی دایکی (دنیا عادل) بۆ ڕاگەیاندنەکان، هێزێک بە ناوی سەرکردەی حزبێکەوە بە نامەو تەلەفۆن هەڕەشەیان لەو خانمە پزیشکە کردووە. تا ئێوارەی دوێنێ هاتوون لە ماڵەکەی خۆی بردوویانە.

دایکی دنیا عادل دەڵێت" ئەو کەسە چەند جارێکە ھەڕەشە دەکات، بەڵام کچەکەمان نەچووەتە ژێر بار، دوو ھەفتەیە لە ترسا نەچووە بۆ دەوام". 

بەپێی بەدواداچونەکان د. دنیا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بەمادەی دووی خراپبەکارھێنانی مۆبایل دەستگیرکراوە. ماوەیەک بەر لە ئێستاش ئەو خانمە پزیشکە دەستگیرکرا. 

ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆ وا بڵاوکرایەوە کە “دنیا عادل لە لایەن هێزێکی دەمامکدارەوە ڕفێندراوە”.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین