ئەنجوومەنى وەزیران مووچەى هێزە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى تەمموز/2024) فەرمانگەى میدیا و زانیاریی بڵاوکردەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران، هەروەها بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، "مووچەى مانگى حوزەیرانى مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مووچەى مانگى ئایار و حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکان" تاوتوێ دەکرێت.

ڕاگەیێندراوەکە ڕوونیدەکاتەوە، لە بڕگەیەکى دیکەى کۆبوونەوە، "گفتوگۆ لەسەر کۆبوونەوەى هاوبەشى هەردوو حکوومەتى هەرێمی کوردستان و فیدراڵ لەبارەى دەروازە سنوورییەکان دەکرێت."

هەروەها دەشڵێت، لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى بە گوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین