خامنەیی: ئەمەریکا دەیەوێت کۆنتڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات ئێران

نوچەنێت

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ئەمەریکا پشتیوانی لەو پلانانە دەکات کە ئامانجیان لاوازکردنی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵام ئێران بەردەوام دەبێت لە زاڵبوون بەسەر پلانەکانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیلدا.

ڕۆژی شەممە (29/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) ڕایگەیاند، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "لە ڕێگەی پاڵپشتی گرووپی جۆراوجۆرەوە ئەمەریکا دەیەوێت هەژموونی هەبێت لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

خامنەیی جەختی لەوەش کردەوە، "شەهیدەکانمان مایەی شانازیی ئێمەن، شۆڕشی ئیسلامی سوپاسی ئەوان و خێزانەکانیان و قوربانییەکانیان دەکات".

ئاشکرایە ئێران ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە پشتیوانیکردنی بزووتنەوە و گرووپە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پاڵپشتییەکانی ئێران تایبەتمەندی زیاتریان هەیە بۆ ئەو گروپانەی کە دژایەتی ئەوە دەکەن کە ڕۆژئاوا و ئیسرائیل دەسەڵاتیان هەبێت لە ناوچەکەدا وەک حزبووڵڵای لوبنان و گرووپە شیعییە جیاوازەکانی عێراق و حووسییەکانی یەمەن.

بەرپرسانی ئێران بەردەوام دووپاتی ئەوە دەکەنەوە پشتیوانی وڵاتەکەمان بۆ ئەم گرووپە جیاوازانە تەنیا پەیوەندیدار نییە بە کاریگەری ناوچەیی، بەڵکو ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئایدۆلۆژییە بۆ بەرپەرچدانەوەی زاڵبوونی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین