هیومان رایس وۆچ داواى دەکات هەولێر و بەغدا ناردنەوەى ئاوارەکان رابگرن کوردستانی

نوچە نێت

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) داوا لە حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات، بە زۆر رەوانەکردنەوەى ئاوەرەکانى سووریا رابگرن.

ئەمڕۆ هەینى (28/ حوزەیران / 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، رێکخراوى هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، سەرەڕاى ئەوەى ئاوارەکانى سوورى مۆڵەتى مانەوەى یاساییان هەیە، لاى ئەو کۆمسیۆنە تۆمارکراوە.

رێکخراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، راپۆرتەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە دەسەڵاتدارانى لە شوێنى کارکردن و شەقامەکان هەڵیانکواتەوە سەریان و دەستگیریان کردووە.

بەگوێرەى ئامارەکانى ئەو رێکخراوە، نزیکەى (260) هەزار ئاوارەى سوورى لە عێراقن و لە (90%) ئەو ژمارەیە لە هەرێمى کوردستان دەژین و (60%) لە ناو شەرەکان دەژین و ئەوانەى دیکە لە کەمپەکان دەژین.

هیومان رایتس وۆچ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە حەوت کەس لە سووریا لە ماوەى هەفتەیەک لە هەولێر و بەغدا رەوانەکراینەوە، چواریان لە رێگەى فڕۆکەخانەى هەولێر بووە.

سەبارەت بە ژمارەى ئەو کەسانەى بەزۆر رەوانەکراینەوە، سارە سەنبەر، لێکۆڵەرى پسپۆڕ لە کاروبارى عێراق لەو رێکخراوە رایگەیاند، تا ئێستا نەمانتوانیووە ژمارەى ئەو سووریانە دیارى بکەین کە رەوانەکراینەوە.

پێشتر حکومەتى حکومەتى بەغدا داواى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان پێدانى ڤیزەى بە هاووڵاتیانى سوورى راگرێت، ئەوەش لە چوارچێوەى هەوڵێکى فراوانترە بۆ رێکخستنى کرێکارى بیانى لە عێراق و دانانى سنوورێک بۆ هاتنى سوورییەکان بۆ هەرێمى کوردستان بۆ کارکردن، یاخود پەناپەرى.

لەدوا رووداوەکانى ساڵى (2011) هەزاران پەنابەرى سوورى روویان لە شارەکانى کوردستان، پاشانیش بەشێکى دیکە بەناوى کارکردن لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین