وەزیری دەرەوی تورکیا: سووریا نایەوێت سوود لەو دەرفەتەی ئێستا وەربگرێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا رایگەیاند، "ئەو دەستکەوتەی ئێستا کە سوودی هەبووە بۆ رووسەکان و لایەنەکانی تر لە سووریا وەستانی شەڕی رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆنە، بەڵام رژێمی سووریا نایەوێت سوود لەم دەرفەتە وەرگرێت."
هاكان فیدان لە بەشێكی یكەی قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، سووریا بێدەنگە هەوڵنادان بەسەدان ئاوارەی وڵاتەکەی بگەرێنێتەوە و نایەوێت کێشەکان لەگەڵ نەیارانی بەرێگەی دەستوور چارەسەربکات نایەوێت وڵات ئاوەدان بکاتەوە و ئابووری ببوژێنتەوە."
فیدان سەبارەت بە دۆخی سووریا لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا پێیراگەیاندبوو، "لە سووریا پێویستە ئەوکارانە بکرێت بۆ ئێمەش گرینگە کە ئاوارەکان بگەرێننەوە و وڵاتەکە لەمەوبەدوا سەقامگیربێت و وادیارە حکومەت لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن یەکگرتووتر بووە ئەوەش گرنگە کە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە سووریا، هەروەها ئێران و رووسیا و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە و بوونی گروپە میلیشیاکان پرسی چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆخەکەی ئاڵۆزترکردووە و هەربۆیەش پێویستە سیاسەتێکی دینامیکی بۆپاراستنی پەرژەوەندی نیشتیمانی جێبەجێ بکرێت."
فیدان سەبارەت بە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە (9-11) تەمووز لە واشنتۆن و چاوەروانییەکانیان لە هوریکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گوتی، "هیواخوازم هاوپوەیمانەکانمان هەستیارییەک لەشەڕی دژی تیرۆر پەرەپێبدەن و لە ئێمە تێبگەن و نیگەرانییەکانمان بڕەونەوە چونکە ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرینگە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، " لەکۆبوونەوەکانی تر باسمان لەوەکرد نابێت هاوپەیمانەکانمان بەرهەمە پیشەسازییەکانی بەرگری بەسەر وڵاتەکامان سنوورداربکەن و چەند پرسێک هەیە چارەسەرکراوە و هەندێکیش دەبێت چارەسەربکرێت، کێشەی سەرەکی ئێمە لەگەڵ هەوپەیمانانی ناتۆ لەسەر رێکخراوەکانی پەکەکە و پەیەدەیە بۆ نموونە کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسایە کە پشتیان بەو وڵاتانە لە سووریا بەستووە ئەو وڵاتانە دەستیان هەیە لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکان و بشدارن لە و بازرگانییە ئێمە هەمووکات ئەوەمان دووپات کردۆتەوە دەمانەوێت چارەسەری ئەوکێشەیە بکەین هیچی تر بەرگەی ئەو واقیعەناگرین."
فیدان رەخنەی زیاتری لە ئەمەریکا و بەریتانیا گرتوو گوتی، "ئێمە لەشەڕی دژی پەکەکە هەستیاریمان زیاترە لە ئەمەریکا و بەریتانیا، راشمان گەیاندووە کە بەشداری هەموو جۆرە دانووستاندنەکانمان لەدەرەوەی سنوورەکانمان دەکەین هەروەها بەردەوام دەبین لە شەڕکردن تاوەکوو هەڕەشەکان لەناودەچێت یاخود بەخۆرێکی تر چارەسەردەبێتڕ گرینگ ئەوەیە بۆ تورکیا هیچ هەرەشەیەک نەمێنێت و مەبەستی ئێمە بەهێز و روونە دەمانەوێت لەسەر ئەم پرسە بەسبر و ستراتیژبین بە تێگەیشتن لەگەڵ پەکەکە دەمانەوێت لەئێمە دووربکەوێتەوە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە چاوەروانییەکانیان لە شەڕی دژی پەکەکە رایگەیاند، "دەبێت هاوپەیمانانی ناتۆ لە ئێمە تێبگەن بۆ ئەوەی هەستیارییەک لەلایەن دروستبێت لە شەڕی دژی (تیرۆر) بەشێوەیەک کە نیگەرانییەکانی ئێمە نەمێنێت و لێمان تێبگەن."
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئەنادۆڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment