دلشاد شەهاب: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دژی ناردنەوەی بە زۆری ئاوارەکانە کوردستانی

نوچەنێت

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناردنەوەی بە زۆری گەڕاندنەوەی ئاوارەکان نییە بۆ شوێنی خۆیان.

ڕۆژی چوارشەممە (26/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دلشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئاوارەکان لە دۆخی سەختدا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و میوانن، هەرێمی کوردستان لە پێشوازیان دابوو کاتێک ئەوان ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆریستی و دۆخی سەختی ئابووری بوونەوە".

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕاشیگەیاند، "ئاوارەکان بە ناچاری شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە، ئێمە هیچ بەرژەوەندییەکمان لە بوونی ئەوان لێرەدا نییە تەنیا ئامانجمان ئەوە بارودۆخی ناوچەکانیان جێگیر بێت و هاووڵاتیان لە دۆخێکی باشدا گوزەران بکەن و مەترسی بۆ سەر گیانیان نەبێت".

دلشاد شەهاب گوتیشی، "چۆن ئێمە هیچ کەسێکمان ناچار نەکردووە بێتە هەرێمی کوردستان، هیچ کەسێکیش ناچار ناکەین بگەڕێتەوە، بەڵام ڕێگر نین لە گەڕانەوەی ئاوارەکان".

کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی (155) هەزار ئاوارەی ناوخۆیی تێدایە، زۆربەیان ئێزیدین، کاتێک داعش هێرشیکرد لە (2014) ماڵەکانیان جێهێشتووە لە کەمپەکان و ناوچە ئارامەکانی هەرێم نیشتەجی بوون. بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە (630) هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە. زۆربەیان لە دەرەوەی ئەو (23) کەمپانە نیشتەجێن کە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی دروستکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین