بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگى جەماس و ئیسرائیل داوا نێوەندگیریی لەسەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

لێکۆڵەر و نووسەرێکى ئەمەریکى لەبارەى دۆزینەوەى چارەسەر بۆ جەنگى حەماس و ئیشرائیل ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەتوانێت ببێتە هۆى بەدیهێنانى ئاشتى لەنێوان هەردوو وڵات.

ئەمڕۆ سێشەممە (25-6-2024) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، قەنتە ئەحمەد، نووسەری بەنێوبانگی ئەمریکی- بەریتانی و شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شەڕی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ حەماس رایگەیاند، لەوانەیە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کوردستان، یەکێک لە تەنیا کەسایەتییە بێلایەنەکان بێت لە هەموو ناوچەکەدا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراق، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا و پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هەیە و هیچ بەرژەوەندییەکیشی لەم شەڕەدا نییە. دەکرێت سەرۆک نێچیرڤان ببێتە دانوستاندنکاری سەرەکی و بەدیهێنەری ئاشتی لە ناوچەکە.

ئەو نووسەرە ئەمەریکییە دووپاتى دەکاتەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دەتوانێت بە ڕۆڵى نیوەندیگریی ئاشتى لە نێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵسێت و کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین