ئەمەریکا داوای کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کرد دووربکەوێتەوە لە ناکۆکییەکان لەگەڵ لوبنان.

ڕۆژی سێشەممە (25/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێی دیپلۆماسی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و حەماسی کرد لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، جەختی کردەوە لە ئازادکردنی دیلەکان و زیندانیکراوەکان".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، "بلینکن تیشکی خستووەتە سەر گرنگی دوورکەوتنەوەی ئیسرائیل لە ناکۆکییەکانیان لەگەڵ لوبنان و گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی کە ڕێگە بە خێزانە ئیسرائیلی و لوبنانییەکان بدات بگەڕێنەوە ماڵەکانیان".

لە ماوەی پێشوودا بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، "بەڕێوەبەرایەتییەکەی بایدن و واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بە کەمکردنەوەی گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بۆ سوپای ئیسرائیل".

لەگەڵ بەردەوامی زیادبوونی ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە لایەک و ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵلا لە لایەکی ترەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەردانی واشنتۆنی کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جیاواز بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی جانگ و دوایین گۆڕانکارییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین