سەرۆک بارزانی سەرەخۆشى لە خانه‌واده‌ی دارا مه‌حموود به‌گ دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى پەيامێكى سەرەخۆشى ئاراستەى خانەوادەى دارا مه‌حموود به‌گ دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/ حوزەيران/ 2024) سەرۆك بارزانى پەيامێكى ئاراستەى بنەماڵە و خانەوادەى دارا مەحمود بەگ كرد، لە پەيامەكەى هاتووە، " سەرەخۆشی لە خانەوادە به‌ڕێزه‌كه‌تان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم."

دەقى پەيامى سەرەخۆشى سەرۆك بارزانى:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی دارا مه‌حموود به‌گ

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( دارا مه‌حموود به‌گ )مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە به‌ڕێزه‌كه‌تان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كاك ( دارا مه‌حموود به‌گ ) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

25ی حوزه‌یرانی 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین