سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆلەندا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە هانس ساندی باڵیۆزی هۆلەندا لە عێراق کرد،لەم دیدارەدا کە باڵیۆزی هۆلەندا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییانە دەربڕی کە لە نیوان هەرێمی کوردستان و هۆلەندا دا هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/ حوزەیران/ 2024) سەرۆک بارزانى پێشوازى لە باڵیۆزى هۆڵندا لە عێراق کرد، لەو دیدارەدا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هەمیشە هاوکاربوونە بۆ بەردەوامی و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و کشتوکاڵ و وەبەرهێناندا. هەروەها بەردەوامی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی لە ڕێگەی هاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی هۆلەندای کرد لە ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی لە کاری نوێیدا بۆ خواست، هەروەها سەرۆک بارزانی پەیوەندیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و هۆلەندای لە هەموو بوارەکاندا بەرز نرخاند. سەرۆک بارزانی رایگەیاند کە گەلی کوردستان دۆستەکانی خۆی لەبیرناکات و سوپاسی گەل و حکومەتی هۆلەندای کرد کە لە کاتیی تەنگانەدا دەرگایان بە ڕووی ئاوارەکانی کوردستاندا کردەوە، هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆلی هۆلەندا لە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی شەڕی تیرۆرستانی داعش و چاکسازییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کە ڕۆلی بەرچاویان بینیووە.

بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین