سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (نۆى حوزەيران/2024) سەرۆك بارزانى پێشوازى لە باڵيۆزى فەرەنسا لە بەغدا كرد، هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و بەردەوامی و بەرەوپێشەوە بردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بە گرنگ زانرا.
هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی فەڕەنسای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کوردستان هەرگیز ڕۆلی دۆستانە و ئیجابی گەل و حکوومەتی فەڕەنسا لەبیر ناکات کە لە قۆناغە سەختەکاندا هاوسۆز و پاڵپشتی گەلی کوردستان بوون، و هەروەها باسی لە هەڵوێستی سەرۆک فرانسوا میتران کرد لە پشتگیری و بەدەنگەوەهاتنی گەلی کورد لە ساڵی 1991 و هەوڵدانیان لە دەرکردنی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش و دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام و پاراستنی گەلی کوردستان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment