هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى چوار و پێنجى هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت
نوچەنێت
بۆ چارەسەرکردنى کێشەى لیستى مووچەى فەرمانبەرانبەرانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدانى وردبینى لە لیستى هێزە ئەمنییەکان، شاندێکى دیوانى چاودیرى دارایی عێراق سەردانى هەولێر دەکات.
وا بڕیارە سبەى شەممە (هەشتى حوزەیران/2024) شاندێکى دیوانى چاودیرى دارایی عێراق بگاتە هەولێر و ڕۆژى یەکشەممە کۆدەبنەوە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستى وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار و پێنجی هێزە ئەمنیەکان و داهاتی سێ مانگی هەرێمی کوردستان.
بەپێى زانیارییەکان دواى تەواوبوونى وردبینى لە لیستى مووچەى هێزە ئەمنییەکان، هەفتەى داهاتوو بەغدا مووچەى مانگى چوار و پێنجى هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.
دوێنێ (6-6-2024) وەزارەتى دارایى عێراق ڕاگەیاند، رێکارەکانى ناردنى مووچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەستپێکردووە، هەر یەک لە مووچەى کەمئەندامان و فەرمانبەرانی خانەنشینی مەدەنی و سەربازیی، شەهیدان و کاروباری ئەنفال، گرێبەستەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان خراوەتە سەر هەژمارى بانکى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment