بانکی بازرگانی عێراق یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی رادەستی تیمی (ھەژماری من) کرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (چواری حوزەیران/2024) وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی ڕادەستی تیمی ھەژماری من کرد."

وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند، "لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی ھەژماری من، بانکی عێراقی بۆ بازرگان (TBI) ھەڵسا بە ڕادەستکردنی یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکان بە تیمی ھەژماری من، کە پێکھاتبوو لە کارتی بانکی (368) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان."

ھاوکات وەزارەتی دارایی ئاماژە بە  بەپەرۆشی حکومەتی ھەرێم دەکات بۆ "وەرگرتنی کارتە چاپکراوەکانی دیکەی بانکەکەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا بانکی ناوبراوییان ھەڵبژاردبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی ھەژماری من و لە ماوەی ھەفتەکانی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، تاکو بە زووترین کات بتوانێت کارتەکان ڕادەستی فەرمانبەرانی خوازیار بکات."

دەشڵێت،ھیوادارین سەرجەم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن لەڕێگەی ھەڵبژاردنی یەکێک لەو حەوت بانکانەی کە لە ئێستادا لە پڕۆژەی ھەژماری من ـدا بەردەستن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین