کچە کوردێکی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچە کوردێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، لە دەستی ئەم ڕێکخراوە ڕزگاری بوو و خۆی گەیاندەوە لای کەسوکاری.

ئەمڕۆ سێشەممە(4/حوزەیران/2024) کچە کوردێکی تری ئێزدی خەڵکی دەڤەری تەلعوزێری سەر بە قەزای شەنگال، لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگاری بوو.

کچەکە ناوی (تەواف داود چەتۆ)یە،  لە سووریاوە ھەڵھاتووە و چووەتە تورکیا، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان. بە پێی زانیارییەکانی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی، کە لە ساڵی 2014 وە لە لایەن نووسینگەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە دامەزراوە بە ئامانجی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش،  ئەم کچە خۆی لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕایکردووەو خۆی ڕزگاکردووە.

لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی 2014، ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی بە دیل گرت، بە پێی نووسینگەی ڕزگاکردنی ڕفێندراوی دەستی داعش، تا ئێستا نزیکەی سێ ھەزار و 550 کەسیان رزگار کراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین