جه‌بار یاوه‌ر: تا ئێستا لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى پێشمه‌رگه،‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌ركى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى فیدراڵى و ده‌شڵێ، "تا ئێستا لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى نیسان جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى، باس له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كرێن.

جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێ، "لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر تا ئێستا ئه‌ركه‌كه‌ى ته‌واو نه‌كردووه‌".

ئه‌میندارى گشتى پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ ده‌دات، لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه‌ پێكهاتووه‌ و تا ئێستا به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه‌ له‌وه‌ى چ لایه‌نێك به‌رپرس بووه‌ له‌ هێرشه‌كان، ده‌شڵێ، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كان له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌ عێراقییه‌كان كراون، بۆیه‌ ئه‌ركى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى فیدڕاڵیدایه‌ كه‌ به‌ڵێنى داوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌واو بكات".

له‌ كۆتایى مانگى ئه‌یلوولى رابردووه‌ و تا ئێستا سێ جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر، دوو هێرشى یه‌كه‌م به‌ مووشه‌ك بوون و دوایین هێرشیش هه‌فته‌ى رابردوو بوو به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجام درا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین