چەند ڕێنماییەکا لە حکومەتى هەرێمەوە بۆ جووتیاران کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر لەڕاگەیێندراوێکدا داوا لە جووتیاران و خاوەن دەڕاسەکان "ئامێری ئاگرکوژێنەوە (CO2 6 کغم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت."

ئەمڕۆ شەممە (25/ئایار/2024) بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر لەڕێگەى ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند ڕێنماییەکى بۆ جووتیاران و خاوەن دەڕاسەکان  بڵاوکردەوە. 

 

دەقى ڕێنماییەکان بۆ جووتیاران و خاوەن دەڕاسەکان، بەر لە دروێنەکردن هۆشیار بن:

1- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (٦کغم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.

2- نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.

3- وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.

4- چاککردنی ڕێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.

5- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.

6- شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەکێشان؛ ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.

7- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.

تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی: (115) و (125)

تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف)ی سنوورەکە: (122)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین